ژیریی دەستکرد بە خێرایی دەچێتە ناو دامەزراوەکانی عێراقەوە. بەڵام زۆربەی ئەو سیستەمانە بۆ ئینگلیزی دروستکراون، و لە کوردی و عەرەبیدا کێشەی ڕاستەقینەیان هەیە.
کێشە باوەکان
- پیتی هەڵە: بەکارهێنانی «ي» و «ك»ی عەرەبی لە جیاتی «ی» و «ک»ی کوردی. ئەمە گەڕان و ڕیزبەندی لە بنکەی داتادا تێکدەدات.
- ئاڕاستەی دەق: کاتێک ژمارە و وشەی ئینگلیزی تێکەڵی دەقی RTL دەبن، ڕیزبەندییەکە تێکدەچێت.
- وەرگێڕانی نامۆ: دەقی کوردی وەک وەرگێڕانی وشە بە وشە دەردەچێت، نەک کوردییەکی سروشتی.
- داتا لە دەرەوە: زانیاری هەستیار بۆ سێرڤەری دەرەوەی وڵات دەنێردرێت.
چارەسەر
- مۆدێل و ڕێسای زمان کە بە داتای ناوخۆیی باشتر کراون
- پشکنینی خۆکار بۆ ڕێنووس و پیت
- سیستەمی on-prem وەک AI Box بۆ داتای هەستیار
نێتگرۆو لە هەولێرەوە کار لەسەر ئەم چارەسەرانە دەکات بۆ دامەزراوەکانی هەموو عێراق.