دەربارەی نێتگرۆو

ئێمە کۆمپانیایەکی ژیریی دەستکردین لە هەولێر. ئامانجمان ئەوەیە دامەزراوەکانی کوردستان و عێراق AIـیەکیان هەبێت کە زمانەکەیان بزانێت و داتاکانیان بپارێزێت.

ئەوەی دەیکەین

ئامێری AIـی ناوخۆیی، یاریدەدەری کوردی، تەکنەلۆژیای زمانی کوردی و ئەو ژێرخانەی AI پێویستی پێیەتی.

چۆن دەستمان پێکرد

زیاتر لە دە ساڵ لە تۆڕ، فایبەر، داتا سەنتەر و چاودێری زیرەکدا کارمان کرد. ساڵی ٢٠٢٦ هەموو کارەکانمان لە ژێر ناوی NetGrow کۆکردەوە و فۆکەسمان خستە سەر AI.

بنەماکانمان

داتا لە ناو وڵات دەمێنێتەوە. کوردی و عەرەبی لە بنەڕەتەوە. یەک تیم لە ئامێرەوە تا ئەپ.

ژێرخانی AI

پێشینەی ئێمە لە تۆڕ و ICTـدایە. ئەمە ڕێگامان پێدەدات سیستەمی AI لە بنەڕەتەوە دابمەزرێنین.

سێرڤەری GPU

دیزاین و دامەزراندنی سێرڤەر بۆ ڕاهێنان و کارپێکردنی مۆدێل.

تۆڕ و فایبەر

FTTX و تۆڕی خێرا بۆ ئەوەی AI بە بێ وەستان بگات.

داتا سەنتەر

ژووری سێرڤەری پارێزراو، virtualization و باکئەپ.

بینینی زیرەک

کامێرای AI بۆ ناسینەوەی ڕوخسار، تابلۆی ئۆتۆمبێل و ئاگر.