کۆمپانیا

نێتگرۆو فۆکەسی سەرەکی دەخاتە سەر ژیریی دەستکرد

نێتگرۆو ستراتیژییەکەی نوێ دەکاتەوە: AI بۆ کوردستان و عێراق دەبێتە کاری سەرەکی، و ICT دەبێتە ژێرخانی ئەو کارە.

نێتگرۆو ڕایدەگەیەنێت کە لەمەودوا فۆکەسی سەرەکی کۆمپانیاکە لەسەر ژیریی دەستکرد دەبێت.

بۆچی ئێستا؟

دامەزراوەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان پێویستیان بە AI هەیە کە زمانەکانی ناوچەکە بە دروستی بزانێت و داتاکانیان لەناو وڵات بهێڵێتەوە.

ICT چی لێدێت؟

ئەزموونی ئێمە لە تۆڕ، داتا سەنتەر و بینینی زیرەک دەبێتە ژێرخانی سیستەمەکانی AI. ئەمە ڕێگامان پێدەدات لە ئامێرەوە تا ئەپ هەموو شتێک خۆمان دابمەزرێنین.